PM:12:18:21/04/2025
1372 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو خوازیارانی دیاریكردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری زمانی زانكۆ حكومییەكانی هەرێم تاقیكردنەوەیان ئەنجامدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، ئێستا ئەنجامی تاقیکردنەوەکان راگەیەندرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، لە سەعات ١ـی دوا نیوەڕۆى ئەمڕۆ ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە سێنتەرى زمانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵاو خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى لەلایەن رادەگەیەنرێت.
هاوکات ئاماژەیان بەوەشکرد، بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامى تاقیکردنەوەى کۆتایی ئاستەکانى زمانى ئینگلیزى لە سێنتەرى
زمانى زانکۆکانى کوردستان کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن لە بەشى (Exames):
https://lc.digital.gov.krd/#/login