سەردێڕ:

میدیا عێراقییەکان: بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی کەرکوک ١٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە زیادیکردووە

PM:11:00:20/04/2025

1116 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، بەرهەمهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی کەرکوک زیادی کردووە گەیشتووەتە ٤٣٠ هەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا، دەشڵێت، لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە بۆ یەکەمجارە بەرهەمهێنانی نەوت بگاتە ئەو ئاستە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە باسیان لەوە کردووە، بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی کەرکوک ١٠٠ هەزار بەرمیل زیادی کردووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکەن تا کۆتایی ئەمساڵ بەرهەمهێنانی نەوت بگاتە سەروو ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیای بی پی بەریتانی کردووە و ئەوەش هاوکار دەبێت لە بەرکردنەوەی توانای بەرهەمهێنان و پێشبینی دەکرێت دوای تەواو بوونی کاری روپێوی و جیلۆجی، رۆژانە بەرهەمهێنانی ١٥٠ هەزار بەرمیل نەوت زیاد بکات.

دەشڵێت، زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی داهاتێکی زیاتری نەوت و بەرزکردنەوەی پێگەی عێراق لەناو بازاڕی جیهانی نەوتدا.













گەلەری