سەردێڕ:

ئێران: گەڕی سێیەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمەریکا دەبەینەوە عوممان و لەوێ بەڕێوەدەچێت

PM:10:17:20/04/2025

1368 جار خوێندراوەتەوە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، گەڕی سێیەمی دانوستانەکان کە بڕیارە ٢٣ـی نیسان بەڕێوە بچێت، بە ئامادەبوونی نێوەدگیرەکان لە وڵاتی عوممان بەڕێوە دەچێت، جەختیشیکردووتەوە، بۆ ئەوان پیتاندنی یۆرانیۆم هێڵی سورە و سازش لەو بابەتە ناکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، کازم غەری ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بە لێژنەی ئاسایشی نیشتمانیی مەجلیسی وڵاتەکەی راگەیاندووە، کۆبونەوەی شارەزایانی تەکنیکی لە شاری مەسقەتی پایتەختی عوممان بەڕێوەدەچێت بۆ تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی دانوستانەکان، بە ئامادەبوونی نێوەندگرەکان و لە ئێستادا لایەنەکان کار لەسەر دانانی پرەنسیپەکان دەکەن بۆ بەڕێوەبردنی دانوستانەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وڵاتەکەی مافی پیتاندنی یۆرانیۆم دووپات دەکاتەوە و ئەم بابەتە هێڵی سوورە بەلای تارانەوە لە دانوستاندنەکاندا.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ، رۆژنامەی ئیسرائیل هایۆم بە پشت بەستن بە بەرپرسانی باڵای ئەمەریکی وتوویەتی، کە دانوستانەکانی ئەمەریکا لەگەڵ ئێران شکست دەهێنێت کاتێک واشنتن داواکارییەکانی خۆی بخاتەڕوو.

رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پابەندە بە هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانی ئەتۆمی ئێران.













گەلەری