PM:09:20:20/04/2025
19736 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەکات سبەینێ لە چیای گۆڕەز نزیک نەبنەوە بەهۆی ئەوەی تیمەکانی کاروباری مین هەڵدەستن بە لەناوبردنی ژمارەیەک مین و تەقەمەنی لە کێڵگە مینەکانی ناوچەکە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مینی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دانیشتووانی سۆران و دەوروبەری ئاگادار دەکەینەوە کە سبەینێ دووشەممە، لە چیای گۆڕەز نزیک نەبنەوە، بەهۆی ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین هەڵدەستێت بە لەناوبردنی ژمارەیەک مین و تەقەمەنی لە کێڵگە مینەکانی چیای گۆڕەز.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کاتژمێر ١٠ بۆ ١١ـی
پێشنیوەڕۆ لە چالاکییەکی لەناوبردنی بە کۆمەڵ، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مینی
پارێزگای هەولێر هەڵدەستێت بە لەناوبردنی ژمارەیەک مین و تەقەمەنی لە کێڵگە
مینەکانی چیای گۆڕەز، دەنگی تەقینەوەکە بەرز دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە باسی لەوەشکرد، داوا لە
هاوڵاتییان دەکەن بۆ هیچ مەبەستێک لە چیای گۆڕەز نزیک نەبنەوە و لەکاتی بیستنی
دەنگی بەهێزی تەقەمەنیەکان نیگەران نەبن.