PM:03:15:20/04/2025
1068 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی عێراق رایگەیاند، تەنها لە سەرەتای ئەمساڵدا، زیاد لە سێ هەزار کەسیان بەهۆی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردووە و دەستیشیانگرتووە بەسەر دوو تەن و ١٦٦ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی عێراق رایگەیاند، لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ، سێ هەزار و شەش کەسیان دەستگیرکردووە، کە بە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان تۆمەتبارن، لەو ژمارەیەش ٩٧٣ کەسیان دادگایی کراون.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکیدا باس لەوەشکراوە، لە میانی ئۆپراسیۆنەکان
بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و دەستبەسەرداگرتنی ماددە هۆشبەرەکان زیانی گیانیشی هەبووە
و لە ئۆپراسیۆنەکاندا دوو کەس کوژراون و ١٣ کەسی دیکەش برینداربوون