PM:09:12:11/08/2024
1688 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی سێ کاتژمێرە ئاگر لە شاخی سۆتکەی سەر بە زنجیرە چیای پیرەمەگرون لە سلێمانی کەوتووەتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی سێ کاتژمێرە ئاگر لە شاخی سۆتکە لە چیای پیرەمەگرون لە سلێمانی کەوتووەتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە و رووبەڕێکی بەرفراوانی شاخەکە سووتاوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەش کرد، تا ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی نەچوونەتە شوێنێ رووداوەکە بەهۆی ئەوەی ئاگرەکە زۆرە و شاخەکەش بەرزە و ئەو کەلوپەلانەی بەرگری شارستانی سلێمانی هەیانە سەرەتایین و هاوکار نابن لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە.
ئەوەشی خستە روو، تا ئێستا جگە سوتانی پوشوپاوان ئاگرەکە هیچ زیانی دیکەی نەبووە بەڵام بەهۆی زۆری ئاگرەکەوە مەترسی هەیە لەوەی ئاگرەکە تەشەنە بکات و زیانی لێبکەوێتەوە.
چۆمان مەحمود- سلێمانی