PM:02:29:30/07/2024
1228 جار خوێندراوەتەوە
وەزیرى کاروبارى کۆمەڵایەتیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، ماوەى نزیکەى ١٣ ساڵە بەپێچەوانەى یاساوە دەسەڵاتى هەرێم مووچەى خاوەن پێداویستى تایبەت لە جیاتى ٢٥٠ هەزار تەنها ١٥٠ هەزار دیناریان پێدەدات.
ئەمڕۆ سێشەممە، کوێستان محەمەد وەزیرى کاروبارى کۆمەڵایەتیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە کۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوە کرد، بەپێی یاسای شایستەداراییەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتەباڵاکان، دەبێت مووچەی ئەو توێژانە ٢٥٠ هەزار دینار بێت.
ئەوەشی
خستە روو، ناڕێکی هەیە لە رێکخستنی مووچەی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی مووچەی
دیکەیان هەیە، ١٠٠ هەزار وەردەگرن و ئەوانەشی مووچەی دیکەیان نییە ١٥٠ هەزاریان
هەیە و ئەوەش ناڕێکی دروست کردووە.
باسی لەوەش
کرد، "دەمانەوێت
بچینە بەغداد بۆ هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتە باڵاکان و ناوی
زیاتر لە ١٤ هەزار کەسیشیان تۆمارکردووە تاوەکو مووچەیان بۆ ببڕدرێتەوە."