سەردێڕ:

بەهۆی دروستبوونی شەڕەچەقۆ لەنێوان چەند کەسێکدا؛ گەنجێک لە زاخۆ گیانی لەدەستدا

PM:01:15:10/06/2024

1644 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی زاخۆ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە شەڕی نێوان چەند کەسێکدا لە زاخۆ، گەنجێک گیانی لەدەستدا کە شوێنەواری دوو چەقۆ بەسەر جەستەیەوە بووە.


ئەحمەد رەمەزان بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شەڕەکە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنێوان چەند گەنجێکدا روویداوە و ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە دوو چەقۆی بەرکەوتووە.

باسی لەوەشکرد، شەڕەکە لەنێوان سێ گەنجدا بووە کە سەرجەمیان خەڵکی باکووری کوردستان بوون و ئەو کەسەشی لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە تەمەنی ٣٤ ساڵ بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، "تەرمی کەسە کوژراوەکە لە پزیشکی دادە و تۆمەتبارانی رووداوەکە دەستگیرکراون".

بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ وتیشی، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە، بۆئەوەی بزانن هۆکاری دروستبوونی شەڕەکە چی بووە و دواتر رێکارە یاساییەکان بەردەوام دەبن.

وەحید سندی، زاخۆ












گەلەری