سەردێڕ:

ئایا تەقاندنی پشت مەترسی دروست دەکات؟

PM:04:38:08/05/2024

2828 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس خوویان بە تەقاندنی پشت یان تەنانەت ملیش گرتووە بۆ ئەوەی هەست بە ئاسوودەیی بکەن، ئەمەش رەنگە لە کاتی بیستنی دەنگەکە زیاتر بێت، ئایا ئەم کردارە تا چەند سەلامەتە؟


فۆکس نیوز لە زاری ویلیام کیمۆ، پزیشکی نەشتەرگەری دەمار لە پەیمانگای ڤێرجینیای بڕبڕەی پشتەوە دەڵێت، کاتێک بڕبڕەی پشتت دەکشێنرێت یان دەجوڵێنرێت، وەک پێچانی یان چەماندنەوەی، فشاری ناو جومگەکە دەگۆڕێت.

کیمۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم رەفتارە "دەتوانێت ببێتە هۆی دەردانی لەناکاوی بڵقی غاز، هەر ئەمەش دەنگی تەقەی لێدەکەوێتەوە."

لەکاتێکدا پرۆسەی تەقاندن دەتوانێت ئەندۆرفینەکان "هۆڕمۆنەکانی هەستکردن بە باشی" دەربدات بۆ رزگاربوونێکی کاتی، بەڵام سەرچاوەی فشارەکە ناخاتە روو، بەپێی وتەی تۆری هارتلاین، پزیشکی جومگە لە سەنلایف کایرۆپڕاکتیک لە شاری فریسکۆ لە ویلایەتی تەکساس.

ئاماژەی بەوەشکرد، پەلەکردن یان تەقاندن دەبێتە هۆی برینداربوون، هەروەها پزیشکانی جومگە راهێنراون بۆ گەڕان بەدوای شوێنە دیاریکراوەکانی بڕبڕەی پشت و رێکخستنی تایبەت بۆ کەمکردنەوەی گرژی و باشترکردنی مەودای جووڵە.

هارتلاین روونیکردەوە، کاتێک کەسێک هەوڵدەدات پشت یان ملی بتەقێنێت، ئەو بەشانەی کە غازەکە ئازاد دەکەن، زۆر جووڵەیان هەیە بەرامبەر بە ناوچەی سنووردارکردنەکە، جومگەکانی سەرەوە و خوارەوەی ناوچەی سنووردارکردنەکە زۆر دەجووڵێن بۆ قەرەبووکردنەوە، هەر بۆیە ئەم تەقاندنە نەک کێشەکە چارەسەر ناکات، بەڵکو دەتوانێت ببێتە هۆی پێکانێکی زیاتر.

راشیگەیاند، کاریگەرییەکانی تەقاندنی پشت یان ملت دەتوانێت بریتی بێت لە زیادبوونی جوڵەی جومگەکان، وەرچەرخان، یان گرژبوون بەهۆی دەرهێنانی جومگەکە لە مەودای جوڵەی دروست، تەنانەت رەنگە ببێتە هۆی شکان ئەگەر فشارێکی زۆر بکرێت.













گەلەری