سەردێڕ:

سودانی: عێراق و ئەمریکا پەیوەندی ستراتیژیان لە نێواندا هەیە

PM:01:33:05/01/2024

1792 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق و ئەمریکا پەیوەندی ستراتیژی و دیپلۆماسیان لە نێواندا هەیە. دەشڵێت "پلانمان هەیە ئەمساڵ بکەین بە ساڵی ڕووبەڕوبونەوەی خراپەکاری لە عێراق".


ئەمڕۆ هەینی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەمریکا لەگەڵ عێراق پەیوەندی هاوبەش و دیپلۆماسیان لە نێواندا هەیە. وتیشی'' دڵنیایی ئەوە بە خەڵکی دەدەین کە ئەمساڵ دەبێتە ساڵی روبەڕووبونەوەی خراپەکاری لە عێراقدا و ئەوەی لە تواناماندایە دەیکەین''.

هاوکات, سەبارەت بە هێرشە مووشەکیەکەی رۆژی پێنجشەممەی بەغدا جەختی لەوەکردەوە، ئیدانەی هەموو کارێکی لەو شێوەیە دەکەن و ئەو جۆرە رووداوانە پێشێلکردنی سەروەری تەواوی عێراقە.

سودانی ئەوەشی خستووەتە روو، هەوڵەکانیان چڕتر دەکەنەوە و رێگە بەهیچ لایەنێک نادەن ئاسمان و ئاو و خاکی عێراق بەکاربهێنیت لە بەرژەوەندی تایبەتی خۆیدا.

هەر ئەمڕۆ، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی عێراق هاوکاریان بوون لە بەئامانجگرتنی ئەو کەسانەی هێرشیانکردووەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق. دەشڵێت، "ئەو ئەفسەرەی لە هێرشەکەی ئەمریکادا بۆسەر بنکەیەکی سەربازی حەشدی شەعبی کوژرا تێوەگلابوو لە هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانمان لە عێراق".

دوێنێ، هێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازی لەنزیک وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەغدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان بەرپرسێکی یەکێک لە هێزە چەکدارەکانی عێراقە.













گەلەری