PM:11:58:29/11/2023
1136 جار خوێندراوەتەوە
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرجەم هێزە چەکدارەکانی راسپاردووە هەموو شتێک بکەن بۆ سەلامەتی و دڵنیایی باش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرجەم هێزە چەکدارەکانی راسپارد بۆ چاودێریکردن و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، تاوەکو بەبێ هیچ کێشە و زیانێک ئەنجام بدرێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هەڵبژاردنەکە لەژێر
چاودێرییەکی ورد و بەردەوام دەبێت و لەو وادەیەی بۆی دیاریکراوە کە رۆژی ١٨ی مانگی
داهاتووە بەڕێوەدەچێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی عێراق ١٨ی کانونی
یەکەمی ئەمساڵی وەک وادەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق
جگە لە هەرێم دیاریکردووە.