ماڵپەڕی عێراق ئۆیڵ ریپۆرت بڵاویکردووەتەوە، لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمدا لە مانگی ئابدا چوار ملیۆن و ٧١ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمهاتووە. دەشڵێت، حکومەتی کاربەڕێکەر لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا نەوتی فرۆشتووە.
رۆژی شەممە، ماڵپەڕی عێراق ئۆیڵ ریپۆرت کە کار لەسەر راپۆرتکردنی نەوت لە عێراق دەکات بڵاویکردووەتەوە، بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کێڵگەکانی نەوتی هەرێم بڵاویانکردووەتەوە ئاستی بەرهەمی ناوەند بۆ مانگی ئاب چوار ملیۆن و ٧١ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە لە کاتێکدا لە مانگی تەموزدا چوار ملیۆن و ٥٦ هەزار بەرمیک بووە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، حکومەتی کاربەڕیکەری هەرێم ئەو نەوتەی بەرهەمی دەهێنێت لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا
دەیفرۆشێت.
لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتیشەوە بۆ تورکیا ئەوەی
خستووەتەڕوو، لە چەند رۆژی رابردوودا زنجیرەیەک کۆبوونەوەی نهێنی لەنێوان بەرپرسانی
کۆمپانیای سۆمۆ و حکومەتی کاربەرێکەری هەرێمی
کوردستان و کۆمپانیای تورکی 'بۆتاش' لەبارەی دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێم لە هەولێر
و تورکیا ئەنجامدراون.
باسی لەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکاندا
پرسە تەکنیکی و بازرگانییەکانی پەیوەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم پاش شەش
مانگ لە راگرتنی بەتایبەت کرێی بۆرییەکان و کوالێتی و بڕی هەناردەکردنی نەوت و هەناردەکردنەوە
و پابەندبوونەکانی هەردوولا بۆ هەمان رێکار تاوتوێکراوە.
لە ٢٥ـی ئازاری ئەمساڵ دادگای پاریس
هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بە نادەستووری لەقەڵەمدا و دواتر هەناردەکردنی نەوت بۆ
تورکیا راگیرا و تا ئێستاش دەستی پێنەکردووە.