سەردێڕ:

سبەی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ١٢ دەستپێدەکات

PM:02:27:02/06/2023

9672 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە سبەی ٣ی حوزەیران، تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بە سەرجەم بەشەکانییەوە دەستپێبکات.


لە ٣ی ئایارەوە خشتەی تاقیکردنەوەی سەرجەم بەشەکان بڵاوکراوەتەوە و وەزارەتی پەروەردەش رایگەیاندووە، داوا لە خوێندکاران دەکەن رۆژێک بەر لە تاقیکردنەوەکان خوێندکاران سەردانی ئەو هۆڵە بکەن کە تاقیکردنەوەی تێدا دەکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان.

تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر ٧ و ٣٠ خولەکی بەیانیدا دەستپێدەکات و وەزارەتەکە دەڵێت، "بۆ هەر تاقیکردنەوەیەک ئەگەر خوێندکار پێویستی بە بەکارهێنانی بژمێر هەبوو، تەنها بژمێری وەزارەتی پەروەردە دەتوانێت بەکاربهێنێت."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەر رۆژێک تاقیکردنەوەکان بەر پشوو کەوت، ئەوا تاقیکردنەوەی ئەو رۆژە دەکەوێتە رۆژی دواتر و خشتەکە بەردەوام دەبێت.

تۆی خوێندکار دەتوانیت کلیک لێرە بکەیت بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوەکەت



خشتەی تاقیکردنەوەکان:
May be an image of text
May be a doodle of text












گەلەری