بریکاری وەزیری بەرگری ئۆکرانیا رایگەیاند، دۆخی باخموت ههستیاره و یهكه سەربازییهكانی ئۆکرانیا بهردهوامن له بهرگری كردن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئانا مالیار بریکاری وەزیری بەرگری ئۆکرانیا باسی لەوە کرد، لێدوانەکانی یهڤگینی پریگۆجینی دامەزرێنەری ڤاگنەر لەبارەی کۆنترۆڵکردنی باخموتەوە راست نییە.
ئاماژهی
بهوەش كرد، پێکدادانی توند لە باخموت درێژهی ههیه و دۆخەکە ههستیاره، هێزەکانیان
لە ناوچەی لیتاک بهرگری دهكهن.
دەشڵێت،
"تا ئێستا سەربازەکانمان کۆنترۆڵی ژمارهیهك دامەزراوەی پیشەسازی و ژێرخان و
کەرتی تایبەتییان له ناوچهكه لهژێر دهستدایه".
هاوکات، سێرگی چێرێڤاتی وتەبێژی هێزەکانی رۆژهەڵات
له سوپای ئۆکرانیا ئەوەی خستەڕوو، هێزەکانی وڵاتهكهی ئۆپەراسیۆن بۆ گەمارۆدانی
باخموت ئەنجامدەدەن بەڵام رهنگه شارەکە جێبهێڵن.
دوێنێ، فەرماندەی کۆمەڵەی چەکداری فاگنەری
سەر سوپای روسیا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بە تەواوەتی شاری باخموتی رۆژهەڵاتی
ئۆکرانیایان کۆنتڕۆڵکردووەتەوە کە ماوەیەکە بووە بە شانۆی سەرەکی جەنگی نێوان روسیا
و ئۆکرانیا.
لە
ماوەی رابردوو، هێزەکانی ئۆکرانیا پاشەکشەیان بە یەکەی زرێپۆشی روسیا هێزەکانی ڤاگنەر
لە ناوچەی باخمۆتی سەر بە ئۆکرانیا کرد و لەو ململانێیەدا ٩٢ سەربازی روسی کوژران.
لە سەرەتای
جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێکە سوپای روسیا هەوڵدەدات
دەست بەسەر شاری باخموتدا بگرێت چونکە ئەو شارە دەبێتە دەروازەی سوپاکەی بۆ چوونە
نێو شارەکانی کراماتورسک و سلوفیانسک کە دوو شاری گرنگی هەرێمی دۆنستیکن و باخموت
گرنگییەکی زۆری ستراتیجی هەیە بەهۆی نزیکییەوە لە کیێڤی پایتەخت.