AM:10:13:16/05/2023
34592 جار خوێندراوەتەوە
لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٦ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخی ١٠٠ دۆلار، ٧٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.
دوێنێ، بانکی ناوەندی عێراق ٢١٦ ملیۆن ٤٤٦ هەزار و ٤٥٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە، ١٩١ ملیۆن و ٩٤٦ هەزار و ٤٥٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە و ٢٤ ملیۆن و ٥٠٠ هەزاریشی بەشێوەی کاش بووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
بە بڕوای شارەزایانی ئابوری بەهۆی دواکەوتنی داواکاری دۆلاری دەرەوە بازرگانەکانی
عێراق و هەرێم پەنایان بردووەتە بەر دۆلاری ناوخۆ سەرەڕای بەرزی نرخەکەی ئەویش
خواستی لەسەر دراوی دۆلار زیادکردووە و لە ئەنجامدا نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
هاوکات، بە بڕیاری
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە چەند شارێکی عێراق بەڵیننامە بە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل و
فرۆشگای کەلوپەلە کارەباییەکان پڕکراوەتەوە بۆئەوەی لە مامەڵە بازرگانییەکانیاندا
تەنیا دراوی دیناری عێراقی بەکاربهێنن.