سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

PM:07:52:10/04/2023

3160 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ سەروو دوو هەزار دۆلار بەرزبووەوە، ئەمڕۆ بەهای ئۆنسەیەک زێڕ بۆ هەزار و ٩٠٠ دۆلار دابەزی.


ئەمڕۆ دووشەممە، بە گوێرەی داتا جیهانییەکان، بەهای ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٩٨٧ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەهاکەی بەشێوەیەکەی بەرچاو دابەزی.

دابەزینی بەهای زێڕ دوای ئەوە دێت هەفتەی رابردوو بەهای زێڕ گەیشتە دوو هەزار و ٢٢ دۆلار و ئەوەش بەرزترین بەهای زێڕ بوو لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا و هاوکات لە هەرێمی کوردستان نرخی زێڕ دابەزی و لە لایەکی دیکەوە دابەزینی بەهای دۆلاریش کاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای زێڕ هەیە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەرزبوونەوەی بەهای زێڕ لە جیهاندا پەیوەستبوو بە بەرزکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی ناوەندی ئەمریکا بە رێژەی ٢٥ خاڵ لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٦٥ هەزار دینار

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٣٠ هەزار دینار

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤١٥ هەزار دینار

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٥٠ هەزار دینار













گەلەری