سەردێڕ:

عێراق: پێشینە دەدەین بە جوتیاران

PM:11:31:31/03/2023

12624 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، لە کاتی پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجە دەست دەکەن بە پێدانی پێشینە بە جوتیاران.


مەهدی سەهەر جبوری بریکاری کارگێڕی وەزارەتی کشتوکاڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لە ئێستادا پێشینەی جوتیاران پەیوەستە بە پەسەندکردنی بودجەوە تاوەکو بتوانرێت سندوقی قەرزی کشتوکاڵی چالاک بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشینەکە بۆ کڕێنی سیستمی ئاودێری مۆدێرن، دامەزراندنی پرۆژەی ئاژەڵداری، دامەزراندنی باخی خورما بەشێوازی ئاودێری مۆدێرن، کڕینی ئامێری گواستنەوە و دروێنە لەگەڵ دامەزراندنی کۆگای ساردکردنەوە و بەستن دەدرێتە جوتیاران.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ١٣ـی ئازاری ئەمساڵ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەشنووسی بودجەی هەرسێ ساڵی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ ـی پەسەندکرد و رەوانەی پەرلەمانی کرد.













گەلەری