بە تۆمەتی سوتاندنی بەناز؛ کە ژنێکی ٢١ ساڵانی دووگیانە لە کەرکوک، هاوسەرەکەی دەستگیرکراوە و خەسووی هەڵهاتووە.
فاروق نامیق باوکی ژنە دووگیانەکەیە و بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رووداوەکە لە ڕۆژی ۱٦ ئەم مانگەدا بووە و پەپێی راپۆرتی پزیشکی لە سەدا هەشتای جەستەی سوتاوە و دووگیانە.
باسی لەوەشکرد، ماوەی ١٤ ڕۆژە لەنەخۆشخانەی سوتاوی سلێمانی
کچەکەی لەژێر چاودێری تەندروستی دایە.
لەو بارەیەوە پارێزەری کەسوکاری کچەکە بە پەیامنێری ئێن
ئاڕ تی ڕاگەیاند، سکاڵای یاساییان تۆمارکردووە لە ئێستادا هاوسەرەکەی دەستگیر کراوە
و خەسووەکەشی خۆی خەشارداوە تا ئێستا دەستگیر نەکراوە.
باوکی بەناز ئەوەشی باسکرد، کە بەناز وتەی لێوەرگیراوە و
بەپێی وتەی خۆی خەسوی و هاوسەرەکەی بە تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە داناوا.
بەناز تەنها ماوەی حەوت مانگ بوو ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنابوو
و لە ئێستادا دووگیان بوو، پزیشکەکان دەڵێن، رێهەی سووتاوییەکەی ٪٨٠ی جەستەی
گرتووەتەوە و لەژێر چارەسەردایە.