سەردێڕ:

کەشوهەوای رۆژانی جەژن راگەیاندرا

PM:08:21:29/04/2022

29392 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ڕۆژانی یەکەم و دووەمی جەژن لە هەرێم باران ببارێت و پلەکانی گەرماش لە سەروو ٢٥ پلەوە بێت، ئەوەش هاتووە، پێشبینی دەکرێت ئەم شەپۆلی بارانبارینەی ئەمڕۆ ئەمشەویش درێژە بکێشێت و بەردەوام بێت.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەو شەپۆلە بارانەبەهارەیەی ڕووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە، پێشبینیدەکرێت، لە ڕۆژانی یەکەم و دوومی جەژندا بە شێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژانی جەژن کەشوهەوا لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک فێنک دەبێت و پلەکانی گەرما لە سەروو ٢٥ پلەوە دەبێت.

لەبارەی شەپۆلی بارانبارینی ئەمڕۆشەوە رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمشەو لە دوای کاتژمێر ٩وە هەورەتریشقەی کورتخایەن و بارانبەردەوام بێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە کەرکوک هەر سێ ڕۆژەکەی جەژن کەشوهەوا ئاسایی دەبێت و باران نابارێت.

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو، لە پارێزگای سلێمانی نزیکەی ٢٢ ملم و لە پارێزگای هەڵەبجە ٥.٤ ملیمباران باریووە، لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکیش دڵۆپە باران هەبووە.













گەلەری