خۆراکی ته‌ندروست له ئێستادا به یه‌کێک له بنه‌ما سه‌رکیه‌کانی خۆپاراستن و چاره‌کردنی نه‌خۆشیه‌کانی ئێسک و جومگه و ماسولکه‌کان داده‌نرێت، هاوشێوەی هه‌موو نه‌خۆشیه‌کانی تر له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی وه‌رزشی ڕۆژانه، دوور که‌وتنه‌وه له شه‌ونخوونی، دابه‌زاندی کێش له‌و که‌سانه‌ی کێشیان زۆره یان قه‌ڵه‌ون.
کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پزیشکی پسپۆڕ ئاماژەی بە باشترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ ئازاری پشت و جومگه‌کان کردووە، بەم جۆرە:
۱. میوه ڕه‌نگ پڕته‌قاڵییه‌کان وه‌ک قه‌یسی، شلێک، کاڵه‌ک، گێلاس، مۆز، مزره‌مه‌نییه‌کان وه‌ک پرته‌قاڵ، نارنج، لانگی، توو، تووتڕک و ئۆڤۆگادۆ.
۲ . سه‌وزه گه‌ڵا تۆخه‌کان: وه‌ک که‌له‌رم، سپێناخ، بڕۆکلی، مه‌عده‌نووس، سه‌وزه ڕه‌نگ پڕته‌قاڵییه‌کان وه‌ک بیبه‌ری زه‌رد، گێزه‌ر، له‌گه‌ڵ بیبه‌ری سوور.
۳ . ماسی سه‌لەموون، سه‌ردین و توونه.
٤ . پاقله‌مه‌نییه‌کان وه‌ک فاسۆلیا، نۆک، ماش، نیسک له‌گه‌ڵ هێلکه و شیری که‌م چه‌وری.
٥ . فستقی سودانی، کازۆ، گوێز و بادەم.
٦ . نه‌عنا و چه‌وه‌نده‌ر.
۷ .زه‌رده‌چه‌وه، زه‌نجه‌فیل، دارچینی، چای سه‌وز، بیبه‌ری تون، زه‌یتی زه‌یتوونی ئه‌سڵی.