لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای کەلار - دەربەندیخان دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، رووداوەکە لە نزیک گوندی (ئاوە خێری) بووە و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (مارسیدس تایبەت) وەرگەڕاوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێر و سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکە
گیانیان لە دەستدا.
هاتوچۆی گەرمیان دەشڵێت، بە مەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە لەلایەن تیمەکانی
هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.