PM:06:25:29/04/2022
3756 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارێکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پارتی و یەکێتی رێککەوتوون لەسەر ئەو شەڕە جنێوەی نێوانیان و مانگانەش بە هاوبەشی پارە و داهاتەکان دابەشدەکەن.
مژدە مەحمود پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان راشیگەیاند، پارتی و یەکێتی رێککەوتوون لەسەر ئەو شەڕە جنێوەی نێوانیان، بۆئەوەی خەڵک مەشغوڵی شەڕە دەنوکەکەیان بێت و لە ژێرەوەش مانگانە هەردوو حیزب بە شەریکی خەریکی دزینی سەدان ملیۆن دۆلار بن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پارتی و یەکێتی دوو حزبی دزن و دزیش بازاڕی شێواوی
دەوێت.
مژدە مەحمود دەشڵێت، بە ڕاستی ئەم دوو حزبە لە بەدئەخلاقیدا هیچ
سنورێکیان نەهێشتووەتەوە و لە دوژمن خراپتر بەم میللەتە دەکەن.