سەردێڕ:

چەند چەکدارێک هەڵیانکوتاوەتە سەر دوکانێک زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دیناریان بردووە

PM:03:39:29/04/2022

8376 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لەسەر شەقامی روناکی چەند چەکدارێک لە کاتی بەربانگدا لە هەولێر هەڵدەکوتنە سەر دوکانێکی ئاڵوگۆڕی دراو و دواتر بە زەبری چەک زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دینار دەبات.


چۆمان مەحمود پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، ژمارەی ئەو کەسانەی بەشداربوون لە تاوانەکەدا سێ کەس بوون بەڵام تەنها یەک کەسیان چەکی بەدەستبووە و دەموچاوی پێچاوە و دوو کەسەکەی دیکە یەکێکیان وەک چاودێری و یەکێکیان وەک شۆفێر هاوکاری دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسەی دزیەکەی لێکراوە هاوڵاتییەکی بە ڕەگەز عەرەبە کە داوای لێ دەکرێت و بە زەبری چەک پارەکانیان لێ سەندووە.

هاوکات، پۆلیس هەر دوێنێ لەدوای رووداوەکە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوەکان کردووە بەڵام تا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە لەبارەی رووداوەکەوە.













گەلەری