بەریتانیا رایگەیاند، نزیکەی هەشت هەزار سەربازی وڵاتەکەی دەنێرێتە سنورەکانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا بۆ بەشداریکردن لەو چالاکییە سەربازیانەی لەو ناوچەیە روودەدەن.
ماڵپەڕی سکای نیوز ئاماژەی بەوەداوە، بەریتانیا بڕیاریداوە نزیکەی هەشت هەزار سەربازی وڵاتەکەی بنێرێتە سەر سنورەکانی روسیا لە ئەوروپای رۆژهەڵات، دەشڵێت، "هێزەکانمان بەمەبەستی بەشداریکردن لە جەنگی دوژمنکارانەی روسیا دەنێرینە ئەو ناوچەیە."
بەریتانا رایگەیاند، نزیکەی هەشت هەزار سەربازی وڵاتەکەی دەنێرێتە سنورەکانی
رۆژهەڵاتی ئەوروپا بۆ بەشداریکردن لەو چالاکییە سەربازیانەی لەو ناوچەیە روودەدەن.
ئەوەشی ئاشکراکردووە، هێزەکانی ناتۆ و هەزاران سەربازی وڵاتانی دانیمارک
و ئایسلەندا و نەرویج و وڵاتانی تری رۆژهەڵاتی
ئەوروپا دەچنە ئەو سنورانە بۆ رووبەروبونەوەی روسیا.
هاوکات، ناتۆ رایگەیاند، ئامادەن بۆ ماوەی دەیان ساڵ هاوکاری بەردەوامی ئۆکرانیا
بکەن لە جەنگدا دژی روسیا.
لایخۆشیەوە، لیز ترایس وەزیری دەرەوەی
بەریتانیا ئەوەیخستەڕوو، جنگی ئۆکرانیا جەنگی بەریتانیاشە و سەرکەوتنی ئۆکرانیا بۆ
ئەو وڵاتە زۆر گرنگە.
هاوکات، هێزە هەشت هەزار سەربازییەکەی بەریتانیا بە گەرورەترین هێز دادەنریت
لە دوای جەنگی ساردی سێ سەدە پێس ئێستاوە کە بچێتە سنوری وڵاتێکی دیکە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، کریملن کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا رایگەاند ئەگەر بەریتانیا
بەردەوامبێت لە هاوکاریکردنی ئۆکرانیا وڵاتکەی هێرشدەکاتە سەر بەریتانیا و وتیشی ئەگەر
دبلۆماتکارەکانی بەریتانیا بگەڕێنەوە کییڤ دەبنە ئامانجی هێرشەکانی روسیا و ماوەی ٦٥ رۆژە هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە.