PM:01:32:29/04/2022
11880 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی رۆشنبیری عێراق رایگەیاند، عەبدولئەمیر حەمدانی وەزیری پێشووی وەزارەتی رۆشنبیریو لاوانی عێراق بەیانی ئەمڕۆ لەتەمەنی ٥٥ ساڵیدا کۆچی دوایکرد .
لە راگەیەندراویکدا وەزارەتی رۆشنبیری عێراق ئاماژەی بەوەداوە، عەبدولئەمیر حەمدانی وەزیری پێشووی وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار بووە لە کابینەکەی عادل عەبدولمەهدیدا.
باس لەوەشکراوە، لە دوای چوونی بۆ دەرەوەی وڵات بەمەبەستی وەرگرتنی
چارەسەر لە تەمەنی ٥٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە .
عەبدولئەمیر حەمدانی لە ساڵی ١٩٦٧ لە پاریزگای زیقار لەدایک بووە و
چەندین پۆستی دیکەی وەرگرتووە لە پارێزگاکەی خۆیدا و لە حکومەتی عێراقدا بەرزترین
پۆستیشی لە کابینەی پێشووی حکومەتی عێراقدا وەزیری رۆشنبیری بووە.