کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمرۆ لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێم، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێک ناوچە لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا و بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان باران بارین زیاتر دەبێت.
لە راگەیەیندراوەکەی بەڕیوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمدا هاتووە، سبەی ئەگەر باران بارین زیاتر دەبێت و لە هەندێک کاتدا تاوە باران دەبێت.
باسی لەوەشکردووە، سبەی شەممە لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک
ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی شەو دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەل
بارینی نمە باران، لە هەندێک ناوچە باران بارین زیاتر دەبێت بە تایبەتى لەناوچە
شاخاویەکاندا، هەندێک کات تاوە باران دەبێت و لە پاریزگای هەڵەبجە و کەرکوکیش،
ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.
لای خۆشییەوە، کەشناسی عێراق رایگەیاند،
رۆژی یەکشەممە کەش هەور و نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمە باران هەیە لە بەشێک لەناوچەکانی هەرێم و هاوکات پلەکانی
گەرما بەرزدەبنەوە و رۆژی دووشەممەش ئاسمان ساماڵ دەبیت.
لەبارەی رۆژی سێشەممەشەوە باسی لەوەکردووە، نمە باران دەباریت و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت.
لەبارە کەشوهەوای جەژنەوە، پێشتر، دەستەی
کەشناسی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو ئاسمانی هەرێم هەوری تەواودەبێت
و بارانێکی کەم دەبارێت و دواتر بۆ بارانی مامناوەند خوڕ دەگۆڕێت و پلەکانی گەرماش
چەند پلەیەک دادەبەزێت. دەشڵێت، رۆژی دووشەممە، هاوشێوەی رۆژی پێشتر دەبێت و
بارانبارینیش هەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت.