AM:09:15:29/04/2022
9404 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، بە درێژای ٣٠٠ مەتر تونێلی دەربەندیخان سوتاوە و هەتا پشکنینی تەواوی بۆ نەکرێت تونێلەکە ناکرێتەوە ودەشڵێت، "ئێوارەی ئەمڕۆ کاتی کردنەوەی تونێلەکە ئاشکرا دەکەین."
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ئەو رووداوەی رۆژی پێنجشەممە روویدا ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە بە درێژایی ٣٠٠ مەتر تونێڵی دەربەندیخان سوتاوە و ئاگری لەناو دابووە هەر بەو هۆیەشەوە تا پشکنینی تەواوی بۆ نەکرێت تونێڵەکە بە رووی هاتوچۆدا ناکرێتەوە.
باسی لەوەشکردووە ، لە ئێستادا ئۆتۆمبێلەکان بە تایبەت و
بارهەڵگرەکان دەتوانن لەسەر شاخی بەرانانەوە هاتوچۆ بکەن بە ئاراستەی دەربەندیخان بۆ سلێمانی بە جۆرێک ئۆتۆمبێلی بچوک لە هەردوو سەرەوە دەتوانێ چیای بەرانان
بەکاربهێنێ بەڵام بارهەڵگرەکان بە ئاراستەی سلێمانی بۆ دەربەندیخان لە رێگەی ناوتاقەوە
دەبێ رێگەکە بەکاربهینن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ رێژەن بورهان بەڕێوەبەری
هاتوچۆی دەربەندیخان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تانکەرێکی نەوت وەرگەڕاوە و ئاگری
گرتووە، بەو هۆیەوە هاتوچۆی داخستووە و چەندین ئۆتۆمبێلی دیکە ئاگری گرتووە چ لەناو
تونێلەکە و چ لەدەرەوەی تونێلەکە.