سەردێڕ:

وێنە.. کۆتایی ئەو پیاوەی لە ماڵەکەیدا لەگەڵ ١٢٤ مار دەژیا

AM:09:02:29/04/2022

7484 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیس لاشەی پیاوێکیان لە ویلایەتی ماریلاند لە ئەمریکا دۆزییەوە، کە لە ماڵەکەیدا لەگەڵ ١٢٤ ماری گەورەدا دەژیا.


لە ماڵپەڕی ئێن بی سی ئەمریکیدا هاتووە، ئەو پیاوە بەهۆی ژەهری مارەوە گیانیلەدەستداوە، یەکێک لە مارەکان ئەو پیاوەی گەستووە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

بەرپرسانی ناوچەکە ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو پیاوە ناوی دەیڤید ریستۆنە و تەمەنی ٤٩ ساڵە، لە ماڵەکەیدا ١٢٤ مار بوونی هەیە و تەنانەت هەندێکیان درێژییەکەیان دەگاتە ١٤ پێ، لە ماری کۆبرا و مامبای رەش و مار بۆرمی تێدایە.

پۆلیس دوای ئەوەی لاشەی پیاوەکەیان لە ماڵەکە دەرهێناوە، دەرگای ماڵەکەیان داخستووە و تەواوی مارەکانیش لە رێگەی کەسانی شارەزا لە بەخێوکردنی ماردا گوازراونەتەوە بۆ کێڵگەی بەخێوکردنی مار.

David Riston, 49, was found dead inside his suburban Maryland home, surrounded by 125 venomous and non-venomous snakes
An official is seen loading a plastic bin containing a massive yellow Burmese python into a vehicle to transport the critter to Virginia













گەلەری