سەردێڕ:

پەیڕەوکردنی ئەم رێگەیە ٦٠٪ مەترسییەکانی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە

AM:12:04:29/04/2022

13288 جار خوێندراوەتەوە

چەند توێژەرێک لە زانکۆی زیۆریخی سویسرا لە ئاکامی توێژینەوەیەکدا بۆیان دەرکەوتووە، بە رێگەیەکی ئاسان خەڵکی دەتوانن مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە بە رێژەی ٦٠٪ کەمبکەنەوە و ئەوەش خواردنی ڤیتامین سی و چەوری ئۆمیگا سێ و ئەنجامدانی وەرزشە.


ماڵپەڕی فرۆنتیەرسی سویسری ئاشکرای کردووە، لە نوێترین توێژینەوەدا کە سێ ساڵی خایاندووە و لەسەر پێنج وڵاتی ئەوروپا کە سویسرا و فەرەنسا و ئەڵمانیا لەگەڵ نەمسا و پورتوگالن لێکۆڵینەوەیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە لێکۆڵینەوەکەدا زیاتر لە دوو هەزار نەخۆش لە بەشدارییان کردووە، هەر یەکێکیان بڕێک ڤیتامین سی و ترشی چەوری ئۆمێگا سێیان وەرگرتووە، لەگەڵ وەرزشکردن لە ماڵەوە، لە ئەندامدا دەرکەوتووە وەرگرتنی ڤیتامین و ترشە چەورییەکە و وەرزشکردن مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە لە بە رێژەی ٦٠٪ کەمی کردووە.

لەهەمان کاتدا زانایانی زانکۆی کارۆلینای باکور لە گرینسبۆرۆی ئەمریکا جەختیان لەوەکردووەتەوە، وەرزش و چالاکی جەستەیی مەترسیی و کاریگەرییەکانی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، بە جۆرێک وەرزشکردن لە ماڵەوە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە لە٦٠٪ کەمدەکاتەوە













گەلەری