رۆژانە پێویستە چەنێک کالۆری بسوتێنیت؟

PM:09:33:14/10/2021

7888 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێکی خۆراکی رێژەی کالۆری پێیوستی دەستنیشان کرد کە کەسێکی ئاسایی لە رۆژێکدا دەبێت بیسوتێنێت.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "NNC"، پسپۆڕێکی خۆراکی بەناوی مارینا ماکیشا باسی لەوە کرد کە پێویستە هەموو کەسێک بەپێی کێشی جەستەی رۆژانە بڕێک کالۆری بسوتێنێت.

ئەو پسپۆڕە باسی لەوەشکرد، کە هەر کەسێک بەپێی کێشی جەستەی بۆ هەر کیلۆگرامێک دەبێت ٢٥ بۆ ٣٠ کالۆری لە رۆژێکدا بسوتێنێت.

مارینا ئاماژەی بەوەشدا بەپێی ئەو هاوکێشەیە، هەموو ژنێکی ئاسایی رۆژانە پێویستە ١٨٠٠ بۆ ٢٠٠٠ کالۆری بسوتێنێت و بۆ پیاوانیس رێژەکە دەگاتە ٢٥٠٠ کالۆری.

مارینا باسی لەوەشکرد کە لە کاتێکدا دەبێت بەم جۆرە کالۆری بسوتێندرێت کە کەسەکە سێ ژەمی ئاسایی و تەندروست بخوات و شێوازێکی تەندروست بژی.