سەرەڕای بەکارهێنانی
پلاستیک لە چەندین شتی رۆژانەماندا، بەڵام هۆکارێکی سەرەکەی پیس بوونی سروشت و ژینگەیە
و تەندروستی لەناو دەبات هۆکاری زۆر بەکاهێنانیشی بۆ کەمی تێچووی دەگەڕێتەوە.
ئەندازیاری خۆراک
لەشکر حمید لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک لەبارەی
بەکارهێنانی قاپی پلاستیکەوە وتی "ئەو مادانەی نایلۆن و پلاستیکی لێ دروست دەکرێت، مادەی ئۆرگانین کە پێکهاتەکانی
نەوتە لە سەرچاوەی غازی سروشتی و نەوت و خەڵوز کە لەگەڵ مادەی پۆلیمەر دروست دەکرێت
کە بە تەواوی یەکناگرن، لە کاتێکدا خواردنی گەرمی تێ دەکرێت یان ئاو و شلەمەنی مادەکە
توشی داخوران دەبێت و تێکەڵی خواردنەکە دەبێت."
لەشکر حەمید
ئاماژەی وتیشی"قاپی پلاستیک ماددەی کیمیای ژەهراوی (ئێپیکلۆرۆهایدین و بیسفینۆڵ
ئەی) تێدایە کە لە ئاودا دەتوێنەوە دەچێتە جەستەی مرۆڤەوە دەبێتە هۆی دابەزاندنی بەرگری
لەش و دابەزاندنی کەمی ڤیتامینەکان و هۆکارە بۆ نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکان و و نەخۆشی
گورچیلە و کۆئەندامی زاوزێ و دەبێتە هۆی زیادبوونی هۆرمۆنی ئیسترۆجین کە کاریگەری خراپی
هەیە بۆ نەزۆکی ئافرەت."
لە کۆتاییدا
لەشکر حەمید هۆشداری دا لە بەکارهێنانی قاپی پلاستیک و ئاماژەی بەوەشدا زۆر ترسناکە
لە چێشتخانەکان بۆ خواردنی سەفەری و خواردن و شلەی گەرم بەکاربهێنرێت، پێویستە قاپی
شووشە یان قاپی گیای کە مادەی کیمیای تێدانی یە بەکاربهێنرێت.