سێو یەکێکە لە میوە بەناوبانگەکان و زۆر کەس
ئارەزووی دەکات، بەهۆی ڕێژەی دەوڵەمەندی ڤیتامین و کانزا و ڕیشاڵ و دژە ئۆکسێنەرەوە
چەندین سوودی تەندروستی پێشکەش دەکات.
لە ماڵپەڕی
" lebanon24" بڵاوکراوتەوە، پسپۆران ئاماژە بەوە
دەکەن کە رۆژانە خواردنی یەک سێو چەندین کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات، بەم شێوەیە:
١. دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان، سێو ڤیتامین سی تێدایە کە بەرگری جەستە
بەهێز دەکات و یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن دەدات، پۆتاسیۆمی تێدایە
کە پاڵپشتی تەندروستی دڵ دەکات و یارمەتی ڕێکخستنی پەستانی خوێن دەدات.
٢. ڕیشاڵی تواوەی ناو سێو یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ (LDL) دەدات، دژە ئۆکسێنەرەکان
وەک فلاڤۆنۆیدەکان پارێزگاری لە خوێنبەرەکان دەکەن و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی
دڵ کەم دەکەنەوە.
٣. خواردنی بەردەوامی سێو بەشدارە لە دروستبوونی هاوسەنگییەکی تەندروست
لە بەکتریا سودبەخشەکان لە ڕیخۆڵەدا.
٤. سێو ڕێژەی کالۆری کەمی تێدایە لەگەڵ ئەوەشدا
بەهۆی ڕێژەی ڕیشاڵەکانیەوە وادەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێری بکەیت.
٥. سێو مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە
کەمدەکاتەوە.
٦. پاراستنی تەندروستی مێشک، مەترسی تووشبوون بە زەهایمەر کەمدەکاتەوە.