نهێنی هێرشە توندەکەی ئیلۆن مەسک بۆ سەر ئەپڵ و چات GPT

PM:05:07:12/06/2024

4912 جار خوێندراوەتەوە

بازرگان و ملیاردێری بەناوبانگی ئەمریکی ئیلۆن مەسک دوای هێرشە توندەکەی بۆ سەر ئەپڵ، دوای راگەیاندنی یەکخستنی چات GPT لە بەرنامەکانیدا، هەروەها هەڕەشەی قەدەغەکردنی بەکارهێنانی ئامێرەکانی لە کۆمپانیاکانیدا ئاشکرایکرد، هۆکارەکەی بۆ هۆکاری ئەمنی دەگەڕێتەوە و هەروەها پەیوەندی بە زانیاری کەسی بەکارهێنەرەوە هەیە.

لێرەدا وەک لە "العربیة"دا هاتووە، زۆرێک لەو ئەکاونتانەی کە پشتگیری دەکەن لە یەکێک لەو چاوپێکەوتنانەدا، ئەو ملیاردێرە باسی لە "ئەو نیگەرانییانەی کرد کە لەبارەی کۆمپانیاکانی وەک گووگڵ، جێمینی، ئۆپن ئای و مێتا هەیەتی و هەوڵەکانیان، لە رێگەی پڕۆژەکانی وابەستە بە زیرەکی دەستکردەوە، بۆ بەرەوپێشبردنی هەندێک بیرۆکەی سیاسی"، هەروەها هۆشداری داوە لە "راهێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ درۆکردن"، بە وتەی خۆی.

بەڵام سەرسوڕهێنەرترین شت لەم هێرشەدا ئەوەیە کە رۆژێک پێش ئەوە مەسک سکاڵای یاسایی لە دادگای ویلایەتی کالیفۆرنیا تۆمار کردبوو، کە تێیدا ئۆپن ئەی ئای خاوەنی کۆمپانیای چات جەی بی تی و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سام ئاڵتمانی تۆمەتبار کردبوو بە وازهێنان لە ئەرکی سەرەتایی کۆمپانیاکەیان، کە بریتییە لە پەرەپێدانی زیرەکی دەستکرد بۆ بەرژەوەندی مرۆڤایەتی نەک بۆ قازانج.

بەپێی یاداشتێک کە پێشکەش بە دادگایەک لە سانفرانسیسکۆ کراوە، پارێزەرەکەی دوێنێ سێشەممە داوای لە دادگا کردووە، ئەو داوایە رەتبکاتەوە، کە لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوودا تۆماری کردبوو، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بخاتە روو.

دادوەرێکی دادگا خۆی ئامادە دەکرد بۆ گوێگرتن لە داواکارییەکەی ئۆپن ئای بۆ رەتکردنەوەی ئەو داوایە لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممەدا، لە کاتێکدا نە ئۆپن ئای و نە پارێزەری مەسک وەڵامی داواکارییەکانی بۆ لێدوان لەسەر دەرکردنی داواکارییەکە نەدایەوە.

جێگای سەرنجە کە ئەم داوایە یاساییە نوێنەرایەتی لوتکەی دژایەتییەکی درێژخایەنی مەسک بوو بۆ "ئۆپن ئەی ئای" کە هاوبەشی دامەزراندووە و دواتر بووە بە بەرەیەک بۆ زیرەکی دەستکردی درووستکەر لە رێگەی ملیارەها دۆلاری دارایی مایکرۆسۆفتەوە.

H.Y