سەنا بەرزنجی بارانی بڵاوکردەوە

PM:12:45:22/02/2023

8696 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ سەنا بەرزنجی نوێترین گۆرانی خۆی بە ناوی "باران" لە چەناڵی یوتیوبەکەی بڵاوکردەوە.

سەبارەت بەم بەرهەمەی نوسیوویەتی "دووبارە سەنا بەشێک لە رۆحی پێشکەشتان دەکات"، هومان ئەزمە کارە موزیکییەکانی بۆ کردووە، هۆنراوەی کاوە عەلییە، ئەشکان وەیسی کاری ئیدتی بۆ کردووە، سەنا ئەم بەرهەمەی بەشێوەی دەنگ بڵاوکردووەتەوە.

سەنا لەدایکبوی ساڵی ٢٠٠١ی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوە و کەڤەرکردنی گۆرانیە فۆلکلۆریە کوردییەکان دەستی پێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بۆخۆی رابکێشێت، یەکەمین ئەلبومی بەناوی "راز" بڵاوکردەوە، لەو کاتەوە بەردەوامە لە کاری هونەریی و چەندین کلیپ و گۆرانی تایبەت بەخۆی هەیە.

ئ.ل