ئەمیتاب باچان مەرجی هاوسەرگیریکردنی بە جایای خێزانی ئاشکراکرد

PM:07:09:03/11/2022

35300 جار خوێندراوەتەوە

جایا باچان و ئەمیتاب باچان لە ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٧٣ هاوسەرگیرییان کردووە، لە ساڵیادی هاوسەرگیرییاندا ئەو هونەرمەندە مەرجی هاوسەرگیریکردنی بە جایا ئاشکراکردووە.

ئەمیتاب باچان لە لێدوانێکدا بۆ میدیا ناوخۆییەکانی هیندستان رایگەیاندووە، پێش ئەوەی هاوسەرگیریی بکات بە جایای وتووە "مەرجم هەیە بۆ هاوسەرگیرکردن، ئەویش دەمەوێت بە درێژایی تەمەنم هاوسەریی ژیانم بیت نەک تەنها بۆ چەند ساڵێک".

وتوویەتی "ئەگەر کارەکانی لەسەر هاوسەرگیرییەکەیان هەژمار بکات و زیاتر گرنگی بە کارەکانی دەرەوە بدات قبوڵکراو نییە، چونکە من نامەوێت بۆ پێنج بۆ نۆ ساڵ هاوسەرگیریی بکەم، دەتوانیت کاربکەیت بەڵام هەموو رۆژێک نا، خۆت پڕۆژەی کارەکانت هەڵبژێرە و لەگەڵ کەسانی گونجاودا کاربکەن".

ئەمیتاب باچان و جایا باچان هەردکوویان جگە لەوەی هاوسەرن لە هەمان کاتدا ئەکتەرن و لە چەندین فیلمی جیاوازدا کاریان کردووە، خاوەنی دوو منداڵن کچ و کوڕێک.

ئ.ل