هەندێك لە ئاژەڵان هێزی
لەڕاددەبەدەریان هەیە و مارمێلکەکانیش یەکێکن لەوانە، چونکە توانای ئەوەیان هەیە خۆیان
بە دیوارەکان و سەقفەکاندا هەڵبواسن و تەنانەت لە شەواندا لە شوێنە تاریکەکاندا رەنگەکان
جیادەکاتەوە و چەندین تایبەتمەندی دیکەشی هەیە.
بۆ ئەم مەبەستەش ماڵپەڕی
"برایت ساید" ئاماژەی بە کۆمەڵێك لەو هۆکارانە کردووە کە واتلێدەکەن چیتر
مارمێلکە لە ماڵەکەتدا دەرنەکەیت و نەیکوژیت، لەوانەش:
- مارمێلکە لەسەر خواردنی مێرووە زیانبەخشەکان
دەژی، بۆیە ماڵەکەت لەو مێرووانە پاكدەکاتەوە بەبێ ئەوەی خۆت هیچ بکەیت.
- ئەگەر لە ناو باخەکەتدا مارمێلکە هەبوو ئەوا
بزانە باخەکەت پاکە و ماددەی کیمیایی زیانبەخشی تێدا نییە.
- مارمێلکە زیان بە بەروبومی دار ناگەیەنێت و میوەکان
تێكنادات و لێیان ناخوات.
- مارمێلکە هیچ زیانێکی
نیە بۆ مرۆڤ، و هیچ مەترسییەکیان نییە و ئەو مارمێلکانەی لەماڵەوە هەیە ژەهراوی نین
و هەڕەشە دروست ناکەن لەسەر مرۆڤ دروست ناکەن.