پسپۆرێکی خۆراک ئاشکرایکردووە، قەرەخەرمان یەکێکە لە خواردنە کوردەوارییەکان، دوو جۆری باوی هەیە قەرەخەرمانی سەوز و قەرە
خەرمانی وشکراو، دەکرێت وەک بژاردەیەکی
باش لە جێگەی برنج دابنرێت.
کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە پەڕەی
فەرمی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاندووە، پێکهاتووی قەرەخەرمانی سەوز زۆر له پێکهاتووی ( کینوا) دەچێت ( بڕی کالۆری و چەوری ) زیاترە، کۆمەڵێک سوودیتهندروستی هەیە چونکە جۆرێکە لە دانەوێڵە تەواوەکان کە هەمیشە جەغت لە سەر خواردنی دەکرێت.
گرنگترین سوودە تەندروستیەکانی قەرەخەرمان:
یەکەم: بەهێزکردنی کۆئەندامی
هەرس و کاراکردنی پڕۆسەی هەرسکردنی خۆراک
و کەمکردنەوەی کێشەکانی وەک قەبزی و غازاتی زۆر و سکچوون، چونکە بڕێکی زۆر لە ماددە
ڕیشاڵەکانی تیدایە .
دووەم: یارمهتیدانی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شهکره له خوێندا،
بە جێگرەوەیەکی باش دادەنرێت لە جیاتی برنج چونکە گلایسمیک ئیندێکسەکەی ( ٤٣ ).
سێیەم: زۆر بهسووده بۆ ڕێگریکردن له قهڵهوبوونهوه
و زۆری کێش: چونکه بڕێکی زۆری پڕۆتینی کهم تێدایه و دهوڵهمهنده به مادده ڕیشاڵییهکان
و بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێریی دەکەیت.
چوارەم: یارمەتی چارەسەری
هەوکردنەکانی کۆئەندامی هەرس دەدات، وەک کۆنیشانەی گرژبوونی کۆڵۆن بە هۆی بوونی پڕۆبایۆتێکەکان،
پسپۆڕەکان لەو باوەڕەدان کە توانای دابینکردنی خۆراکی پێویستی هەیە بۆ بەکتریا بەسوودەکانی
ڕیخۆڵە .
پێنجەم: یارمەتی بنیاتنان و بەهێزکردنی ماسولکەکان دەدات
لەگەڵ بەرزکردنەوەی توانای ماسولکەکان، چونکە هەموو ( ١٠٠ گرام ) لە قەرەخەرمان بڕی
( ٢.٢ گرام ) لە ترشە ئەمینییەکانی تێدایە کە ناسراوە بە ( glutamic acid ) بەکارهێنانی لەلایەن وەرزشوان و یاریزانی لەشجوانی
زۆر باوە .
شەشەم: یارمەتی بەهێزکردن
و پاراستنی تەندروستی چاو دەدات چونکە دەوڵەمەندە بە ماددە دژەئۆکسانەکان.
حەوتەم: ئەو کەسانەی کە ماددەی
گلۆتینیان پێ ناکەوێت یا نەخۆشی گەنم یا هەستیاریان بە دانەوێڵە هەیە نابێت بیخۆن.
هەشتەم: لە کاتی ڕێجیمی
کیتۆی کلاسیک و پڕۆتینی زۆر و
لۆکارب ڕێگاپێنەدراوە.
ئ.ل