کفتەی سلێمانی یاخود
کفتەی سابونکەران بە بەناوبانگترین و بەتامترین جۆری کفتە ناسراوە لە کوردستاندا و
چ لە شێوازی دروستکردن و پێکهاتەکانیشیدا تایبەتمەندی خۆی هەیە.
کەرەستەکان بۆ چوار
کەس:
١ کوپ بڕوێش نیو کوپ برنج نیو کیلۆ گۆشت (دەبێت
بە دەست ورد بکرێت)دوو سەلک پیازکەرەوزبەهارات و خوێ بە پێی ئارەزووگوێز و کشمیش بە
پێی ئارەزوو
چۆنێتی ئامادەکردن:
برنجەکە بە بێ رۆن
و چەوری دەکوڵێنیت و دواتر وەک هەویری کوبە دەیشێلیت، لە کاتێکدا خەریکی کوڵاندنی
برنجەکەیت بڕوێشەکە لە ناو ئاودا دابنێ تا بخوسێت و دواتر بیگوشە و ئاوی پێوە مەهێڵە
و لەگەڵ برنجەکەدا بیشێلە،گۆشتەکە دەبێت بەدەست لەتبکرێت و بکوڵیندرێت، پیاز و کەرەوزەکە
ورد دەکرێت و لە کاتێکدا کە گۆشتەکە خەریکە ئاوەکەی هەڵدەچنێت کەمێک زەیت بکە بەسەریدا
و دواتریش پیاز و کەرەوزەکەی لەگەڵدا سوربکەرەوە، و ئەگەر ئارەزووت لە گوێز و کشمیشەکەش
بوو بۆی زیادبکە و پاشان بەهارات و خوێیەکەش بکە بەسەریدا، پاش ئامادەبوونی کەرەستەکان
ئینجا دەست بکە بە پێچانەوەی کفتەکە و لەو سوپەدا بیکوڵێنە کە بۆی ئامادە دەکەیت.
چۆنێتی ئامادەکردنی
سوپ:
ئەگەر ئارەزوت لێبێت
دەتوانیت سپێناخ لەناو رۆن و پیازدا سوربکەیتەوە و پاشان دۆشاوی تەماتەی بۆ زیاد
بکەیت و دواتریش بە پێی پێویست ئاو و خوێ و بیبەری رەش بکەیت بەسەریدا و بیکوڵێنیت،
دواتریش کفتەکان دەکەیتە ناوی تاوەکو دەکوڵێت و ئامادە دەبێت بۆ پێشکەشکردن.
ر.ئ