ئه‌مساڵ وابڕیاره رۆژی
یه‌کشه‌ممه ١٥ی ئایاری ٢٠٢٢ چواره‌مین دیداری چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید رێکبخرێت.
لەم دیدارەدا ١٠ فیلم
و کورته فیلم نمایش ده‌کرێن که فیلمی نوێی تێدایه بۆ یه‌که‌مجاره له‌سنوری چه‌مچه‌ماڵ
نمایش بکرێن، هەروەها هەندێك فیلمی تێدایه جگه له به‌شداری فیستیڤاڵه جیهانی و
ناوخۆییه‌کان تا ئێستا له‌هیچ هۆڵ و شوێنێک نمایش نه‌کراوه.
دیداره‌که به پێشکه‌شکردنی
چه‌ند پارچه میوزیک و مه‌قام و به‌سته‌ی کوردی و گه‌رمیانی دەستپێدەکات .
له‌ناوه‌ڕۆکی چواره‌مین
دیداری چه‌مچه‌ماڵ بۆ فیلمی جینۆساید پانێڵی (رۆڵی فیلم و سینه‌ما له گه‌یاندنی چیرۆکه‌کانی
جینۆسایدی کورد به‌جیهان) ئه‌نجام ده‌درێن که مامۆستایانی زانکۆ و توێژه‌ران باس
له گرنگی و رۆڵی فیلم ده‌که‌ن له ناساندنی که‌یسی ئه‌نفال و جینۆسایدی کوردان به
جیهان.
ئامانج له دیداری چه‌مچه‌ماڵیش
ئه‌وه‌یه که له ئاینده‌دا وه‌کو ناوه‌ندێکی قوربانی جینۆساید ببێته فیستیڤاڵێکی
نێوده‌وڵه‌تی و ساڵانه بتوانین له‌و فیستیڤاڵه‌دا ئه‌و فیلم و به‌رهه‌مه هونه‌ریانه
کۆبکه‌ینه‌وه که گوزارشت له جینۆسایدی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و گه‌له‌کانی جیهان
ده‌کات.
یه‌کێکی دیکه له
ئامانجه‌کانیان ئه‌وه‌یه ساڵانه به‌شێک له‌و فیلم و دۆکۆمێنته‌ری و به‌رهه‌مانه‌ی
له‌سه‌ر ئه‌نفال و جینۆسایدی کورد به‌رهه‌م
هێنراوه ئاشنابکرێن به هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران و چالاکوانانی بواره‌که و خه‌ڵکی
سنوره‌که‌مان هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندان و فیلمسازان و به‌رهه‌مهێنه‌رانی هونه‌ریش
بانگهێشتی سنوره‌که بکه‌ین و ئاشنایان بکه‌ین به‌شوێن و چیرۆکه‌کانی ئه‌نفال وه‌کو
لای هه‌مووان ئاشکرایه سه‌دان چیرۆکی نه‌بیستراو و نه‌بینراو هێشتا له‌ڕزگاربووانی
ئه‌نفال هه‌یه و ده‌رچه‌یه‌ک نه‌بووه بیگه‌یه‌نن.