کەشناسی: تاوەباران و هەورەبروسکە بەردەوام دەبێت

AM:11:21:07/05/2024

284 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێـت، لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت و لێزمەباران دەستپێدەکات و هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە هەندێک کاتدا بارانبارین و هەورەبروسکە سەنتەری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەگرێتەوە، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ تاوەکو ئێوارە لە سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجەش تاوەباران و هەورەبروسکە دەبێت.

باسی لەوەش کردووە، لە شەودا ئاسمان لە سەرجەم ناوچەکان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن.

ئەوەشی خستووەتە روو، سبەی چوارشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت ئەگەری نمەباران لە هەندێک ناوچەی جیاواز هەیە و بڕی دابارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما ١ بۆ ٣ پلە بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٢١

سلێمانی : ٢٠

دهۆک : ٢١

کەرکوک : ٢٥

هەڵەبجە : ٢٢

زاخۆ : ٢٠

سۆران : ١٤

حاجی ئۆمەران : ١٠

گەرمیان : ٢٩

S.A