گەنجێک سەرەڕای ئەوەی هەردوو دەستی نییە مۆڵەتی شۆفێری وەردەگرێت

PM:03:18:07/05/2024

576 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵ سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێری و توانی بەسەر کەمئەندامییەکەیدا زاڵ بێت.

ڤیدیۆیەک کە لە سۆشیال میدیادا بڵاوبووەتەوە، دەرکەوتووە کە گەنجێک بە ناوی تانسن لە هینستان سەرەڕای نەبوونی دەستەکانی مۆڵەتی شۆفێری وەرگرتووە و بە قاچەکانی شۆفێری دەکات.

ماڵپەڕی " timesofindia" بڵاویکردەوە، تانسن پێشتر توانیویەتی بەرپرسانی وڵاتەکەی ڕازی بکات کە مۆڵەتی ١٠ ساڵەی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی پێبدەن، جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە بووەتە سەرچاوەی هیوا بۆ هاوتەمەنەکانی.

تانسن دڵخۆشی خۆی بە گەیشتن بە خەونی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل دەربڕی رایگەیاند "دڵخۆشم بە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل، مۆڵەتەکە سەربەخۆیی و سەلامەتی باشترم پێدەبەخشێت"

ئەو گەنجە کە وەک پارێزەر کاردەکات، پێشتر لە ڕووداوێکدا لە تەمەنی دە ساڵیدا دەستەکانی لەدەستداوە، بەڵام ئەمە نەبووەتە رێگر لێ و وردە وردە فێری ئەوە بوو کە ئەرکەکانی ڕۆژانەی بە سەربەخۆیی تەواوەوە ئەنجام بدات.

ئاماژەی بەوەشکردوە، جگە لە شۆفێری فێری نووسین ، مەلەکردن، ژەنینی ئامێری میوزیکی بووە، جەختیشی لەوە کردەوە کە هەرگیز هەست بە کەمئەندامییەکەی ناکات تەنها کاتێک نەبێت کە کەسێک پرسیاری لێدەکات دەربارەی دەستەکانی.