لەدایکبووانی ئەم بورجانە دەتوانن لە هەموو بارودۆخێکدا خۆیان بگونجێنن

PM:01:30:08/05/2024

36968 جار خوێندراوەتەوە

پێکەنین ڕەنگینیییەکی تایبەت بە ژیانمان دەبەخشێت، و یارمەتیدەرمانە بۆ زاڵبوون بەسەر سەختییەکانی ژیاندا، لیرەدا دیارترین ئەو بورجانە دەخەینەروو کە زۆر پێدەکەنن و گاڵتە دەکەن.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "timesofindia" ئاماژەی بە دیارترین ئەو بورجانە کردووە کە دەتوانن لە هەموو بارودۆخێکدا پێبکەنن، ئەوانیش وەک:

١. بورجی سەتڵ

لەدایکبووانی بورجی سەتڵ بە توانای بینینی لایەنی کۆمیدی لە هەر بارودۆخێکدا ناسراون، ئەمەش وایان لێدەکات بتوانن دۆخە سەختەکان بکەنە ساتەوەختێکی کۆمیدی.

٢. بورجی شێر

لە دایکبووانی ئەم بورجە بە متمانە بەخۆبوون دەناسرێتەوە، توانای گێرانەوەی نوکتەکانی هەیە بە شێوەیەکی جیاواز و تایبەت، هەروەها توانای دروستکردنی کەشێکی خۆش و ئاسوودەیی هەیە لە هەر دانیشتنێکدا.

٣. بورجی کاوڕ

بە وزە و چالاکی زۆر دەناسرێتەوە، ناترسێت ڕاشکاوانە بۆچوونەکانی خۆی دەرببڕێت، تەنانەت ئەگەر بۆچوونەکانی مشتومڕیان لەسەر بێت، ئەمەش وای لێدەکات بتوانێت گفتوگۆی کۆمیدی دروست بکات.

٤. بورجی دوانە

دووانە بە ژیرییەکەی و توانا باشەکەی لە گێرانەوەی نوکتەکان ناسراوە، کەشێکی خۆش بۆ هەر دانیشتێک دروست دەکات، چێژ لە زەردەخەنەکردنی خەڵک وەردەگرێت.

٥. بورجی کەوان

بەناوبانگە بە توانای گێڕانەوەی چیرۆکی کۆمیدی و گێڕانەوەی نوکتە بە شێوەیەک کە هەمووان پێبکەنن، هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدایە کەسانی تر دڵخۆش بکات.