مەسنجەر تایبەتمەندییەکی گرنگ و پێویست زیاد دەکات

PM:11:47:14/04/2024

74516 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای مێتا رایگەیاند، ناردنی وێنەی کوالێتی بەرز لەسەر پلاتفۆرمی نامە ناردنی مەسنجەر لە وەشانی داهاتووی بەرنامەکە بەردەست دەبێت، هەروەها دەتوانرێت فایل و ڤیدیۆی ١٠٠ مێگابایت بنێردرێت.

بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی "ئەلعەرەبییە" ، بەکارهێنەران دەتوانن سوود لە تایبەتمەندییە نوێیە وەربگرن، دەتوانن بژاردەی HD کە لە کاتی هەڵبژاردنی وێنەکاندا دەردەکەوێت پێش ناردنی هەڵبژێرن.

ئەمە لە کاتێکدایە، مێتا پێش چەند مانگێک لەمەوبەر بژاردەیەکی هاوشێوەی بۆ پلاتفۆرمی نامە ناردنی واتسئەپ زیاد کردبوو.

هەروەها لە وەشانە نوێیەکەدا، پلاتفۆرمی مەسنجەر رێگەت پێدەدات ئەلبوومی هاوبەش لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکەت دروست بکەیت و وێنە و ڤیدیۆی بۆ زیاد بکەیت.

ئاماژە بەوەشکراوە، مێتا زۆرترین قەبارەی فایلە نێردراوەکان بۆ ١٠٠ مێگابایت زیاد دەکات، وەک فایلەکانی PDF، PowerPoint، زیپ فایلەکان و هتد.. پێشبینی دەکرێت لە هەفتەکانی داهاتوودا ئەم تایبەتمەندییانە بۆ هەموو بەکارهێنەران بەردەست بن.