نرخی زێڕ لە هەرێم ١٢ هەزار دینار دابەزی

PM:02:13:29/04/2024

496 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و مسقاڵێک زێڕی عەیار ١٨، نزیکەی ١٢ هەزار دابەزیوە. لە بازاڕەکانی جیهانیشدا، نرخی زێڕ بە جێگیری ماوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بە گوێرەی پێنوێنیی جیهانی، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە دوو هەزار و ٣٤٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات، نرخی گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٧٥ دۆلار و ٢٧ سەنت و کیلۆگرامێکیش بە ٧٥ هەزار و ٢٦٦ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، کە بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.

لە بازاڕەکانی هەرێمدا، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، نرخی زێڕ گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و هەر مسقاڵێک حەوت بۆ ١٢ هەزار دینار دابەزیوە.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ۱۸ به ٤١١ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ۲۱ به ٤٨٢ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ۲۲ به ٥٠٢ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ۲٤ به ٥٤٧ هەزار دینارە

S.A