پیاوێک لە بنی بارهەڵگرێکدا دەخەوێت لەکاتێکدا لەسەر ڕێگایەکی خێرادا دەڕوات

AM:09:04:08/05/2024

332 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێکی پاکستانی لە بنی بارهەڵگرێکدا دەخەوێت لەکاتێکدا لەسەر ڕێگایەکی خێرا لێدەخوڕێت.

ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووتەوە، کە تیایدا دەردەکەوێت پیاوێک لە شوێنێکی چاوەڕواننەکراو لەناو بارهەڵگرێکدا خەوتووە، کە بارهەڵگرەکە لەسەر ڕێگایەکی خێرا لێدەخوڕێت.

یەکێک لە شۆفێرەکانیش کە ڤیدیۆی دەکات سەری سوڕماوە کاتێک ئەو دانیشتووە پاکستانییە دەبینێت بەو شێوەیە خەوتووە.

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیدیۆیەش دەنگدانەوەیەکی زۆری لەلای خەڵکی دروست کرد و رووبەرووی رەخنەیەکی زۆربووەوە.