یارییەکانی Squid games دەکرێت.. ئامادەی بەژداری بکەیت؟

PM:04:09:16/10/2021

2784 جار خوێندراوەتەوە

درامای کۆری Squid games تەنها مانگێکە بڵاوکراوەتەوە و تا ئێستا زیاتر لە ١١١ ملیۆن بینەری هەبووە لە کۆی جیهاندا کە بەمەش ژمارەی پێوانەیی شکاندووە و بڕیار وایە یارییەکان لە ئەبوزەبی ئیماڕات ڕێک بخرێن و خەڵکیش دەتوانن داواکاری بۆ بەژداربوون پێشکەش بکەن.

ماڵپەڕی هەواڵیی ئەلعەین باسی لەوەکردووە سەنتەری ڕۆشنبیری کۆری لە ئیمارات یارییەکانی Squid games ڕێک دەخات و لە بەرەنگارییەکانی نمایشی جەماوەریدا ڤێرژنێکی نا کوشندەی یارییەکە بەڕێوە دەچێت کە هەوادارانی زنجیرەی فلیفلیکس دەتوانن ڕکابەری یەکتربکەن لە بەرەنگارییەکی هاوشێوەدا.

هاوکات بڕیار وایە کەلە ٢٩٤ داواکار بۆ بەشداری کردن ٣٠ یاریزان وەربگیرێن و بەژداری بکەن لە یارییەکاندا و بکرێن بە تیم هاوشێوەی یارییەکانی دراماکە و ئاشنا بکرێن بەو یارییە کلتورییانەی لە کۆریای باون و بەشێکە لە کلتوری وڵاتەکە.

جێی ئاماژەیە یارییەکان هاوشێوەی دراماکە دەبن و یاریزانەکان هەمان پۆشاکەکان دەپۆشن و پارێزەرەکانی یارییەکان هەمان پۆشاکی سەربازەکان لەبەردەکەن.

یارییەکان هەمان ئەو یارییانە دەبن کە لە دراماکەدا بینراون بەڵام بە گۆڕانکاری لە ڕیزبەندییەکەیاندا و بەهیچ جۆرێک کۆتاییەکی خوێناوی نابێت.

درامای سکوید گەیم درامایەکی کۆریای باشورە و یەک وەرز و نۆ ئەڵقەی لێ بڵاوکراوەتەوە تاوەکو ئێستا دەنگدانەوەیەکی زۆری دروست کردووە و لە ترێندی زۆرترین تەماشاکراوی ٩٠ وڵاتدایە و لەماوەی ٢٨ ڕۆژدا بووەتە زۆرترین بینراو لە جیهاندا و ١١١ ملیۆن بینەری هەبووە.