نرخی زێڕ ریکۆردێکی نوێێ تۆمارکرد

PM:02:11:23/12/2025

216 جار خوێندراوەتەوە

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد و نرخی یەک ئۆنسە گەیشتە چوار هەزار و ٤٨٢ دۆلار.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نرخی زێڕ ریکۆردێکی نووێی تۆمارکرد لە جیهاندا و ئەم بازدانە گەورەیە کاریگەری راستەوخۆی کردووەتە سەر بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بەرەو ٨٩٠ هەزار دینار هەڵکشاوە.

بەپێی پێوەرە جیهانییەکان، یەک ئۆنسە زێڕ یەکسانە بە ٣١.١ گرامە و لەبەر ئەوەی هەر مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێم بە ٥ گرام هەژمار دەکرێت، کەواتە یەک ئۆنسە زێڕ دەکاتە ٦.٢٢ مسقاڵ.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەپێی نرخی ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:

مسقاڵێک زیڕی عەیار ٢٢ نرخەکەی ٩٣٣ هەزار دینارە.

مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢١ نرخەکەی ٨٩٠ هەزار دینارە.

مسقاڵێک زێڕی عەیار ١٨ نرخەکەی ٧٦٣ هەزار دینارە.