رۆناڵدۆ دەبێتە ملیاردێر

PM:02:28:04/08/2025

2052 جار خوێندراوەتەوە

رۆناڵدۆ لەساڵی 2025 زۆرترین داهاتی لەناو وەرزشکارانی جیهاندا کۆکردووەتەوە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی ئەستێرەی یانەی نەسڕ لەماوەی 20 ساڵی رابردوودا لە تۆپی پێ توانیوێتی مێژوویەکی زێڕین بنووسێتەوە و چەندین دەستکەوتی گەورە بباتەوە.

لەلایەکیترەوە کریستیانۆ تەنها لە تۆپی پێ سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە، بەڵکوو توانیوێتی لەڕووی داراییەوە ببێتە یەکێک لە وەرزشکارە دیارەکانی جیهان، بەجۆرێک یاریزانەکە لەساڵی 2025 زۆرترین داهاتی لەناو وەرزشکارانی جیهاندا کۆکردووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فۆربێس، بۆ ساڵی 2025، کۆی داهاتی ساڵانەی رۆناڵدۆ 260 ملیۆن دۆلارە، لەنێویاندا 200 ملیۆن دۆلاری وەک مووچە لە نەسڕی سعودی وەرگرتووە و ئەمە جگە لە 60 ملیۆن دۆلار لە گرێبەستی سپۆنسەری و ڕیکلامی بازرگانی کەبەدەستی هێناوە.

پێشبینی دەکرێت ئەستێرە پورتوگالییەکە تاوەکوو کۆتایی ساڵ سامانەکەی بگاتە یەک ملیار دۆلار بەمەش دەبێتە یەکەم یاریزان لە تۆپی پێدا ببێتە ملیاردێر.