دینا 'خۆش بژی' بڵاوکردەوە

PM:06:23:01/04/2025

6024 جار خوێندراوەتەوە

دینا دەرزی نوێترین گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بەناوی "خۆش بژی" بڵاوکردەوە.

بەرهەمەکە لە تێکستی خۆی و مازیار فایەقە و ئاوازی ئاریۆس پرۆدەکشنە، کاری ماسترینگی لەلایەن تایف عادلەوە بۆ کراوە.

دینا خەڵکی رانیەیە و لە هەولێر دادەنیشێت، یەکێکە لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی کوردستان خاوەنی چەندین ئەلبوم و ڤیدیۆکلیپە.