ئەو هەنگاوانەی کە پێویستە بیگریتە بەر لە کاتی گۆڕینی مۆبایلەکەت لە ئەندرۆیدەوە بۆ ئایفۆن

AM:11:54:04/10/2024

1452 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر تۆ یەکێکیت لەو بەکارهێنەرانەی کە بەم دواییە مۆبایلەکەت گۆڕیوە بە ئایفۆن، لێرەدا چەند شتێک دەخەینە روو کە پێویستە یەکسەر بیریان لێبکەیتەوە.

سەرەتا ئەپڵ ئایدی دروست بکە، ئەگەر ئەمە یەکەم ئایفۆنتە ئەوا ئەگەرێکی زۆر هەیە کە ئەپڵ ئایدیت نەبێت، کە ئەکاونتێکی دیجیتاڵییە و بە ئامێری ئەپڵەکەتەوە گرێ دەدرێت بۆ ئەوەی ئەزموونێکی بێ کێشە بۆ بەکارهێنەر دابین بکات.

بۆ ئاسانکاری بەکارهێنان، پێشنیار دەکەین ئیمەیڵی سەرەکیت بەکاربهێنیت بۆ دروستکردنی ئەپڵ ئایدی خۆت لەگەڵ ئەو ژمارەی تەلەفۆنەی کە رەنگە بتەوێت لەسەر ئەو مۆبایلە بەکاریبهێنیت.

لە کاتێکدا هەر کەسێک دەتوانێت ئایفۆن بەبێ ئەپڵ ئایدی بەکار بهێنێت بۆ ئەوەی دەستی بە زۆربەی تایبەتمەندییەکان بگات، بەڵام بەکارهێنەر پێویستی بە ئەپڵ ئایدی هەیە بۆ ئەوەی پێنج گێگابایت شوێنی هەڵگرتنی ئایکلاودی بێبەرامبەر دەستەبەر بکات، کە دەتوانرێت بۆ پاشەکەوتکردنی ئایفۆن و نامەکانی واتسئەپ و مالتیمیدیا بەکاربهێنرێت.

هەروەها پێویستە داتای واتسئەپ بگوازیتەوە، لەرێی بەکارهێنانی ئەپی Move to iOS لەسەر مۆبایلە ئەندرۆیدەکەت بۆ گواستنەوەی هەموو داتاکانی ئەپەکە لەکاتی رێکخستنی ئایفۆنەکەتدا.

کاتێک ئامێرە نوێیەکە بە تەواوی رێکخرا، ناتوانیت داتاکان بگوازیتەوە، مەگەر ئامادە بیت دووبارە مۆبایلەکە ریسێت بکەیتەوە بۆ گواستنەوەی داتاکانی واتسئەپ.

بەپێی بڕی داتاکان، رەنگە لە چەند خولەکێکەوە تا چەند کاتژمێرێک بخایەنێت بۆ گواستنەوەی هەموو داتاکانی واتسئەپەکەت.

بەو پێیەی واتسئەپ گووگڵ درایڤ بەکاردەهێنێت بۆ پاشەکەوتکردنی فایلەکان لەسەر ئەندرۆید و ئایکلاود لەسەر ئایفۆن، مەحاڵە دوای رێکخستنی ئایفۆن داتای واتسئەپ هاوردە بکەیت، بە پێچەوانەوە هەموو گفتوگۆکانت لەدەست دەدەیت.

هەروەها پێویستە ئەپ و یارییە دڵخوازەکانت دابمەزرێنیت، قسەیەک هەیە کە مرۆڤ پێویستی بە پارەدانە بۆ هەموو ئەپەکانی ئایفۆن کە ئەمە راست نییە، لە راستیدا نزیکەی هەموو ئەپێکی بێبەرامبەر لەسەر ئەندرۆید لە ئای ئۆ ئێسیشدا بەخۆڕاییە، جگە لە هەندێکی کەم.

لە کۆتاییدا دڵنیابە لە بەدەستهێنانی پارێزەری شاشە هەرچەندە رەنگە نەتەوێت کەیسی پارێزەر بەکاربهێنیت لەگەڵ ئایفۆنە تازە و ناوازەکەتدا، بەڵام پێشنیار دەکەین پارێزەری شاشە بەکاربهێنیت بۆ پاراستنی شاشەی بەنرخی مۆبایلە زیرەکە نوێیەکەت.

H.Y